لە سلێمانی بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر ماڵێك


لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی بە نارنجۆك هێرشكرایە سەر ماڵێك و بەپێی زانیارییەكان، بریندار هەیە.

یاسین سەمیع، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند "هێرشكراوەتە سەر ماڵێك لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی، تا ئێستا ئەوە ئاشكرانەبووە ئەو كەسانەی لەماڵەكەدا بوونە پەكەكە بوون یاخود نا، هیچ كەسێكیش لەم رووداوەدا بریندار نەبووە رەنگە كێشەی كۆمەڵایەتی بووبێت".



PM:08:45:29/06/2022