ڤیدیۆ.. ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی شەنگال کەوتەوە و بریندار هەیە

ئاگر لە کەمپی باجد کەنداڵای ئاوارەکانی شەنگال لە زاخۆ کەوتەوە، زەرەرو زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتیان کەوتووە و تائێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ حوزەیران ڕۆژی ، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند، "لە کەمپی باجد کەنداڵای ئاوارەکانی شەنگال لە زاخۆ ئاگر کەوتۆتەوە و تائێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە".

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە لە بارەی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەش ئەو سەر چاوەیە وتی "تائێستا هۆکارەکەی دیاری نەکراوە و لە ئاگرەکەشدا پیاوێک برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە".


کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکەن.. ڤیدیۆکە لە تێلیگرام ببینە.. 

لە هەمانکاتدا، زەرەرو زیانێکی زۆری ماددی بەر هاوڵاتیان کەوتووە و تائێستاش زیاتر لە ٢٠ خێمە سوتاون و، لە ئێستاشدا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدرێت.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت هەر لە مانگی حوزەیراندا ئەمە دووهەمین ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەیە کە ڕوودەدات لە کەمپی ئاوارەکانی شەنگال لەسنوری پارێزگای دهۆک.

 



PM:02:52:30/06/2022