ڤیدیۆ.. فڕۆکەکانی تورکیا چیای مەتین بۆردومان دەکەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە بە بیانووی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دەوڵەتی تورکیا لە رێگەی ئاسمانەوە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی (چیای مەتین)یان کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێزە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆیەکەم جار گوندی (گوهەرزێ)ی لە زنجیرەی چیای مەتین لە خۆرھەڵاتی سنوری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکە  بۆتە هۆی دروستبوونی ترسێکی زۆر بۆ دانیشتوانی ناوچەکە و گوندەکانی چیای مەتین بەگشتی، کە لە نیوەڕۆوە تا ئێستا شەڕێکی زۆر سەخت لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنورەکە بەردەوامی هەیە. 

هاوکات تائێستا (فڕۆکەی هەواڵگری و فڕۆکەی ئێف ١٦) بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوە. 


PM:07:27:30/06/2022