تەندروستی سلێمانی: حاڵەتەكانی سكچوون و رشانەوە كەمیكردووە

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی دانانی پلانێكی دروست لەسەردوو ئاست ئامارەكانی نەخۆشی بەحاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە بۆ لە ٦٠% كەمیكردووە". 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی بریكاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (who) لە عێراق و بەرپرسی تیمی ئیمێرجنسی لە عێراق و نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە وەزارەتی تەندروستی و پارێزگای سلێمانی، سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن، و نەخۆشخانەی سلێمانی بۆنەشتەرگەری جوانكاری سوتاوییان كرد.

ڕاشیگەیاندووە" بۆ ڕووبەڕووبونەوەی حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە لەلایەن لیژنەی باڵای بەڕەنگاربوونەی پەتای كولێرا لە دوو ئاست ڕێكارەكان گیراوەتەبەر ئەوانش بریتی بوون لەئاستی (خۆپاراستن و چارەسەری پزیشكی) بۆ بەدوادچوونی ئەو ڕێنمایانەی كەلەلەیەن لیژنەی باڵاوە دەركرا و بەهەماهەنگی جێ بەجێ‌ كران و لەەر ئاستی ئاستی دووەم چارەسەری پزیشكی بوو كەهەرلەسەرەتاوە لیژنەیەكی زانستی پێكهێنراو بۆدانانی پرۆتۆكۆڵی پزیشكی كەهەموو نەخۆشخانەكان لەسەریەك پرتۆكۆڵی پزیشكی چارەسەری نەخۆش بكەن". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاشكراشیكردووە، بەهۆی ئەو پلانەی پێشتر باسكرا و پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕینماییە خۆپارێزیەكان وایكردوە ئامارەكانی نەخۆشی بەحاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە بۆ لە ٦٠% كەمبكات ئەمەش بەهەوڵ وهیمەتی هاوڵاتیان وكەرتی تەندروستی ولایەنەپەیوەندیدارەكانە.


PM:09:00:30/06/2022