شەوی رابردوو لە قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر پێشمەرگەیەك كوژراوە کە پلەی رائیدە، باوكیشی كە فەرماندەیەكی پێشمەرگەی پارتی رەتیدەكاتەوە ئەو، هەستا بێت بە كوشتنی كوڕەكەی و دەڵێت "كوڕەكەم خۆی، خۆی كوشتووە".
زریان شێخ وەسانی، فەرماندەی پێشمەرگە کە پلەی ئامر لیوایە و باوكی كوڕەكەیە لە فەیسبوكی خۆی رایگەیاندووە "لەم رووداوە ناخۆشەی بەسەر ئێمە ھاتووە كە بووە ھۆی گیان لە دەستانی كورم (شەھید) زۆربەی میدیا و سۆشیاڵ میدیا كەوتوونەتە ھەڵە و بە بێ وەرگرتنی زانیاری دروست، بە ناراست و بەبێ گەرانەوە بۆ بنەماكانی ئەخلاقی و وەزیفی میدیایی كەوتونەتە ھەڵە و تەشھیرتان بە ئێمە كردووە."
ئەو روونكردنەوەیەی باوكی ئەو پێشمەرگەیە دوای ئەوە دێت كە لە بەشێك لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا وا بڵاوكراوەتەوە كە دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان ئەو باوك و كوڕەدا، باوكەكە هەستاوە بە كوشتنی كوڕەكەی.