تەرمی منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی دوبز دۆزرایەوە

ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک لەناو پڕۆژەی ئاوی دوبز دۆزرایەوە، كە سێ رۆژ پێش ئێستا بە مەبەستی مەلەكردن لە نزیك گوندی مشیرفە چوەتەسەر پڕۆژەی ئاوی دوبز و خنكاوە.

بەرگریی شارستانی قەزای دوبز لە سنووری پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" تیمەکانمان لە رۆژی ٢٨ی حوزەیران ئاگادار کرانەوە لە رووداوێکی خنکان لە نزیک گوندی مشیرفە لە خۆرئاوای دوبز، لەو ماوەیەشدا بە بەردەوامی بە دوای تەرمی ئەو هاوڵاتییەدا گەڕاون". 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ تیمەکانمان تەرمی ئەو منداڵەیان لەناو پڕۆژەی ئاوی قەزاكە دۆزییەوە، منداڵەکە ناوی (تورکی فەلاحە) و رۆژی ٢٨ی حوزەیران بە مەبەستی مەلەکردن چووەتەسەر پڕۆژەی ئاوی دوبز لە نزیک گوندی مشیرفە و لە ئەنجامدا خنکاوە.


PM:06:02:01/07/2022