کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرد، کە نرخی یەك کاتژمێر كارەبای مۆلیدە لە نێوان ١٥ هەزار و ٥٠٠ بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
بەرێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (حوزه‌یران) له نێوان (١٥.٥٠٠) دینار بۆ (١٧.٥٠٠) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخه‌كان جیاواز ده‌بێت".
ئاماژەى بەوەشکردووە، سه‌باره‌ت بە به‌رنامەى كاركردنى مۆلیده‌ش بۆ ئه‌م مانگه‌ش ته‌موز (٢٤) كاتژمێر ده‌بێت و هه‌ركاتێك كاره‌باى نیشتمانى كوژایه‌وه، پێویسته كار به مۆلیده‌كانیان بكه‌ن.