کچە مۆدێلێکی دیکە لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

خانمە مۆدێلێکی ناسراو و فەرمان بەر لە یەکێک لە دەزگا حکومییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری هەولێر دەستگیرکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست " سپی " کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە یەکێک لە کە ئافرەتە چالاک و دیارەکانی سۆشیال میدیاو مۆدێل، کە میدیاکار و فەرمانبەرە لە یەکێک لە دەزگا حکومییەکان، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌ بە تۆمەتی بەکا هێنانی ماددەی هۆشبەر ده‌ستگیر كرا.‌

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی رابردوودا کچە مۆدێلێک و پێشکەشکارێک لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، ئەمەش دووهەمین حاڵەتەی دەستگیرکردنی کەسایەتییە دیارەکانی سۆشیال میدیایە.

 



PM:05:28:04/07/2022