کەرکوک.. لە رووداوێکی شەڕە چەقۆدا گەنجێک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون

بەهۆی شەڕی نێوان چەند گەنجێک لە شاری کەرکوک، هاوڵاتییەک کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون. 

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند" شەوی رابردوو لە گەڕەوکی (باروتخانه‌)ی شاری كه‌ركوك شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان چەند گەنجێکدا روویداوە، کە لە شەڕەکەدا چەک و چەقۆ بەکارهێنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی شەڕی نێوان گەنجەکان، سێ گەنج برینداربوون، کە هەرسێکیان دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلیین. 

باسی لەوەشکرد، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێک لە گەنجەکان بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە، هەروەها دوو بریندارەکەی دیکەش چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە. 


AM:09:10:05/07/2022