فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
کەمپی شه‌هید رۆسته‌م جودییان له قه‌زای مه‌خمور بۆردومان کرد و به‌پێی زانیاریه‌كانیش،
بۆردوومانه‌كه زیانی گیانی نه‌بوه.
هەر بە پێی زانیارییەکان ماڵێکی کەمپەکە لەلایەن فڕۆکەکەی تورکیا کراوەتە ئامانج، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند "بۆردومانەکە زیانی گیانی
نەبووە، بەڵام زیان بەر ماڵێک کەوتووە".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا، پێشتر
چەندین جار ئەو کەمپە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کراوە و زیانی گیانی
و ماڵی لێکەوتووەتەوە.