کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ خۆڵبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە".
دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سبەینێ چوارشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە و مەودای بینین بۆ سێ کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە، بەڵام خۆڵبارینەکە ئەمجارە ناوچەکانی هەرێم ناگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست چڕدەبێتەوە و مەودای بینین بە یەک کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە، هەروەها ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو خۆڵبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.