سەبارەت بە كەمی ئاو لە هەندێك گەڕەكی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت "راستە بەهۆی زیاتر پێویستی ئاو لەم وەرزە خۆڵاوی و گەرمایەدا، لەهەمانكاتیش بەهۆی سروشتی بەرزو نزمی لە گەڕەكەكاندا، شوێنە بەرزەكان كەمتر لە پێویست ئاویان بۆ دەچێت، هەندێك گەڕەكیش دەرخستەیان بۆ ئامادەكراوە و ڕەوانە كراون بۆ پرۆسەی تەندەرین".

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەمڕۆ  ٤-٧-٢٠٢٢ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سەرەڕای قەیرانی دارایی كە بەرۆكی چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەیانی گرتۆتەوە، بەڵام بە هیمەتی كارمەندانیان توانیویانە  بەراورد بە هەندێك شوێن ئاوی خاۆێن دابین بكرێت.

ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە "ڕاستە بەهۆی زیاتر پێویستی ئاو لەم وەرزە خۆڵاوی و گەرمادا، لەهەمانكاتیش بەهۆی سروشتی بەرزو نزمی لە گەڕەكەكاندا ، شوێنە بەرزەكان كەمتر لە پێویست ئاویان بۆ دەچێت، هەندێك گەڕەكیش دەرخستەیان بۆ ئامادەكراوە و ڕەوانە كراون بۆ پرۆسەی تەندەرین وەك گەڕەكی شارەوانی، بەڵام لێرەولەوێ هەندێك لایەن دەیانەوێت كێشەكە بقۆزنەوە بۆ مەرامی سیاسی بەر تەسك و سۆزی هاووڵاتیان بكەنە قۆچی قوربانی".

بەڕێوەبەایەتی ئاوی سلێمانی وتویەتی "دووپاتی دەكەیتەوە هەردەم لەخزمەتی خەڵكی شاردایە و دەرگای كراوەمان هەرگیز بەڕووی داواكاریەكان واڵایە".



PM:10:24:05/07/2022