١٤ جۆر شیری منداڵان قەدەغە دەكرێت


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ١٤ جۆر شیری منداڵانی قەدەغە كرد. 

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی كە واژووی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كردوە بەمەبەستی جێبەجێكردن.

لەو نووسراوەدا هاتوە "هاوپێچ لەگەڵ نووسراومان لیستی ناوی منداڵان لاپەڕەی پەسەندكراو، هەروەها لیستی ناوی خواردنەوەی وزەبەخش بۆتان رەوانە دەكەین، بۆیە لە رێگەی تیمەكانتان دەستبەجێ لە بازاڕ و كۆگاكان دەستیان بەسەردا بگیرێت و كۆبكرێنەوە كە تۆمار نین و نووسراوی رێگەپێدانیان نییە بەپێی رێنمایی وەزارەتمان".




PM:11:32:05/07/2022