بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات سبەینێ هەینی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو بەرزبێتەوە.
كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ 7- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س
ئاراستەی با / خۆرهەڵات
مەودای بینین / ( 9 - 10) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 8- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیكەی (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س
ئاراستەی با / لە گۆڕان دایە
مەودای بینین / ( 9– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر : 42، سڵێمانی : 40، دهۆك : 41 ، كەركوك : 45، هەڵەبجە : 42 ، سۆران : 40 ، راپەرین : 40 ، گەرمیان : 46 ).