هەولێر.. منداڵێک دوای دزینی سەیارە لە ماڵەوە لە ڕووداوێکدا گیان لەدەست دەدات

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند "تكایە سویچی ئوتومبێلەكان لەمنداڵ وهەرزەكارەكان بشارنەوە، لە بەردەستیان دایمەنێن ،چونكە ئەوان بێ گوێدانە مەترسییەكان سویچەكان دەبەن و ئۆتۆمبێلەكان لێدەخوڕن ، دەرئەنجامیش كارەساتێك دەبێت".

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی تەموزی ٢٠٢٢، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، كاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای (باسرمە هەریر قەندیل ) لە نزیك فڕۆكەخانەی هەریر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سێنترا، بەخێراییەكی زۆرەوە لەڕێگا دەرچو وەبۆچەند مەترێك فڕی ولەدوایی وەرگەڕا لەپاش دووركەوتنەوەی لەشەقام ، لەدەرئەنجامی ڕوداوەكە مێرد مندالێك كە تەمەنی١٥ ساڵ بو گیانی لەدەستدا كە ئوتومبێلەكەی لێخوڕیبو.

 

فازل حاجی ئەوەشی ڕاگەیاندووە " سەرنشێنێكیش بەسەختی بریندار بوو كە تەمەنی ٩ساڵ بوو ، هەردوكیان برابوون، بەدزی باوك ودایكیانەوە ئۆتۆمبێلیان لەماڵەوە بردووە.

ناو براو ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین ئەوە ببێتە وانەیەك بۆدایكان وباوكانی تریش، بەتایبەتی كە دوو ڕۆژی تر جەژنە وەلەجەژنان وەكو جەژنانە باوكەكان سویچ دەدەنە مناڵەكان وهەرزەكارەكان.

 

 



PM:01:56:07/07/2022