گەشتیارێکی هندی لە ڕووباری رێزان دەخنکێت

بەرگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووباری رێزان سەر بە قەزای مێرگەسۆر گەشتیارێکی هندی لە کاتی مەلەکردن خنکا". 

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران کەمێک پێش ئێستا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد" ئەمڕۆ یەکەم رۆژى جەژنى قوربان بنكەی بەرگری شارستانی بلێ ئاگادارى هۆبەی بزوێنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانی کردەوە بە بوونی رووداوێکی خنکان لە ڕووباری رێزان لە سنوری قەزای مێرگەسۆر". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەی بەوەشکردوە، خنکاوەکە رەگەزی نێرە بە ناوی (DEVARAJU ENAGANTI) له دایكبووى ساڵى (١٩٨٤) خەڵکی وڵاتی هندستانه له كۆمپانیایەک له پارێزگای هەولێر کرێکارە لەگەڵ کۆمەڵێک کرێکاری هاوڕێی بۆ گەشت و سەیران سەردانی ڕووباری رێزان لە سنوری قەزای مێرگەسوریان کردووە لە کاتی مەلەوانیکردن خنکاوە، هاوکات تیمی مەلەوانی مێرگەسوور بە درێژایی ڕووبارى رێزان لە گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی. 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ هەشت هاوڵاتی لە رووبارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران خنکاون.


PM:02:43:09/07/2022