ماڵپەڕی گەلی کوردستان: دادگای کەرخ داواکەی لاهور جەنگیی رەتکردۆتەوە

ئەمڕۆ دوو شممە میدیایەکی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە" دادگای کەرخ لە بەغدا سکاڵای وەکیلی لاهور جەنگی لە دژی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رەتكردەوە".

ماڵپەڕەکە لە سەرچاوەیەکی رەسمی یەکێتیەوە بڵاویکردۆتەوە، " ئەو دەنگۆ و ژاوەژاوانەی  لەم رۆژانی پشووی جەژنەدا بڵاوکراونەتەوە ھیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە".

ئەو سەرچاوەیەی یەکێتی وتووشیەتی" دادگای کەرخ لە بەرواری ١٢ی حوزەیرانەوە سکاڵای پارێزەر و موکیلی  لاھور جەنگی بورھان رەتکردۆتەوەو، ئێمە لەبەر رێزگرتن لە رێکارە ئیداری و یاساییەکان پێمان باش نەبوو ھیچی لەبارەوە بڵاوبکەینەوە، بەڵام بۆ بنبڕکردنی چەواشەکاری و ژاوەژاوی ناڕەوا وا بڵاویدەکەینەوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ژمارەیەک ماڵپەڕی عەرەبی نزیک شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردبووە کە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کە لابردنی لاهور جەنگیان راگرتووە، بەلآم ماڵپەڕی دادگای باڵای عێراق هیچ جۆرە بڵاوکراوەیەکی لەو بارەیەوە نەبوو.




PM:01:38:11/07/2022