هەپەگە: توركیا چەكی فسفۆڕ بەكاردێنێت

هەپەگە کوژرانی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند و ئاشكرایشی دەكات" کە سوپای توركیا چەكی فۆسفۆڕ لە هێرشەكانیدا بەكاردەهێنێت". 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی هێزەکانی گەریلا، لە بەرەكانی جەنگدا هەشت سەربازی توركیا كوژراون". 

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا بەرگەی بەرخۆدانی گەریلایان نەگرتووە، چەکی "گازی فسفۆڕ"یان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆداندا بەکارهێناوە، هاوکات ٢٠ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنیی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی و نۆ جاریش بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی ئەنجامداوە.


PM:05:45:11/07/2022