نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق گۆڕدرا


سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، کلاودیۆ کۆردۆنی وەکو نوێنەری نوێی رێکخراوەکە بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق دیاریکرد.
 
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کلاودیۆ کۆردۆنی لە جێگەی ئینگیبۆرگ سۆلرون گیشلادۆتیری ئاسیلەندی وەکو نوێنەری رێکخراوەکە بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق تەرخان کرد.

کلاودیۆ کۆردۆنی، خەڵکی ئیتاڵیایە و نزیکەی (٣٥) ساڵ ئەزمونی لە پەیوەندییە نێودەوڵەییەکان و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دا هەیە.
 
لە ساڵی (٢٠١٧) بریکاری نەتەوەیەکگرتوەکانە بۆ کاروباری خێرخوازی پەنابەرانی فەڵەستین لە رۆژهەڵاتی ئوردون.
 
کلاودیۆ کۆردۆنی خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری توێژینەوەی عەرەبی لە زانکی جۆرج تاونی ئەمەریکا و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە بواری یاسادا لە زانکۆی سابینزا لە ئیتاڵیا.



PM:11:37:11/07/2022