ئازادكراوێكی بادینان دوای ئازادبوونی، باسی چۆنیەتی دەستگیركردنی دەكات


هەڤرەس شوان، یەكێك لە زیندانیكراوانی بادینان رایدەگەیەنێت "لەڕۆژێكی وەكو ئەمرۆ لەلایەن رایەدارانی زۆنی زەرد بڕیاری زیندانیكردنم درا، زیندانیكردنێك مەگەر هەر خۆم هەستی پێبكەم چۆن زولمێكم لێكرا كە تا لەژیاندا بم كاریگەری مەعنەوی لەسەرم دەمێنێت!".

هەڤرەس شوان، لە نوسینەکەیدا دەڵێت" بەهۆی زیندانی بوونم خەسارەتێكی گەورەم دا لە خوێندن و كار , ئەو كاتەی من گیرام دوای چەند رۆژێك تاقیكردنەوەكانم دەستی پێدەكرد , بەداخەوە ڕێگەیان نەدا بەشداربم لە تاقیكردنەوەكانم بۆیە بە دەرنەچوو هەژماركرام بەبێ ئەوەی رەچاوی بارودۆخی من بكەن , ئەوەیان زولمێكی هێندە گەورە دەرهەق بەمن كرا, هەرگیز ئەو زولمە لەیاد ناكەم ".

دەقی نووسینەكە..

لە ١٢ی ٧ ی ٢٠١٨ رۆژی زیندانیكردنم بوو دوای نیوەڕۆ بوو ئاگاداربووم چاودێری دەكرێم، پێشنیاری ئەوەم بۆ كرا چەند ڕۆژێك لەماڵەوە دووركەومەوە تاكو كێشەكەم بۆ چارەسەر دەكرێت، بەڵام رەتمكردەوە قەبولی هەڵاتن و ئاوارەیی و خۆ شاردنەوە بكەم، چونكە هیچ تاوانێكم نەكردبوو.


مانگی تەمووز دەمەوئێوارە، كاتژمێر ٤:٢٢ خولەك لەمالەوە دەستبەسەركرام، من لەچاوەروانی دیداری زیندان بووم، چونكە پێشوەختە ئەو بڕیارە درابوو،  راستی بلیم چەند رۆژێك پێشووتر هەستم بەنیەتێك كردبوو بۆ زیندانیكردنم.

دوای دەستگیركردنم و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە من هەر سەرەتا بێباكی خۆم دەربڕی لەوەی هیچ تاوانێكم كردبێت، بەلكو تا ئازادبوونم پێداگربووم لەوەی من بێتاوانم، راستیەكەش هەر وادەرچوو بە بێتاوانی ئازادكرام.

ماوەی زیندانی كردنم لە ١٢ ی ٧ تاكو ١ی ١١ ی هەمان ساڵ بوو , دەكاتە ١١٢ رۆژ  , لەو ماوەیە زۆر بەڵێن درا بۆئازادبوونم هەمووی ناراست دەرچوو، بەلام لە كۆتاییدا ئازادبووم.

بەهۆی زیندانی بوونم خەسارەتێكی گەورەم دا لە خوێندن و كار , ئەو كاتەی من گیرام دوای چەند رۆژێك تاقیكردنەوەكانم دەستی پێدەكرد , بەداخەوە ڕێگەیان نەدا بەشداربم لە تاقیكردنەوەكانم بۆیە بە دەرنەچوو هەژماركرام بەبێ ئەوەی رەچاوی بارودۆخی من بكەن , ئەوەیان زولمێكی هێندە گەورە دەرهەق بەمن كرا, هەرگیز ئەو زولمە لەیاد ناكەم .

بەپێی زانیاریەكانم , دەبوایە پێش یەكی مانگی یازدە ئازادبكرێم بەلام رۆژێك دواكەوت , بۆیە ئەمشەوە تا بەرەبەیان نەخەوتم , بەرەبەیان خەوتم تا نزیك سەعات دەی بەیانی , دوای ئەوەی بانگ كرام , بە مۆبایلێك گوتیان پەیوەندی بە باوكت بكە , بێتە دوات , تۆ ئازادبوونی , ئیتر بەو شێوەیە ئازادكرام .

شێوازی ئازادبوونم , لەماوەی لێكۆلینەوە بوو , ئەو ماوەیەی لەزیندان بووم دوو جار منیان بردە دادگا , زانیاری ئەوەم نیە ئایا تەوقیف كرام یان ئەو پەڕاوەی من بە هەلواسراوی مایەوە , بەلام دەقیقم لەوە من بۆیانم سەلماند بێتاوانم .

سەركەوتن و ئازادی بەشی هەمووان بێت , هەرهەبن
هەڤراس شوان



PM:11:05:12/07/2022