سكرتێری حاجی مەسیفی وەڵامی پۆلیسی هەولێری دایەوە


سكرتێری حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی لێدوانی وتەبێژی پۆلیسی هەولێری دایەوە و رایدەگەیەنێت "هەق نەبو پێش بڕیاری دادگا بكەوێت".

كەریم سارمەمی، سكرتێری حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "دوا ئەوەی لەچەند ڕۆژی رابردو  تەقە لە ماڵی حاجی  مەسیفی  كرا، پاش گەیشتنی هێزە ئەمنیەكان و دەست بە لێكۆلینەوە كرا، كەیسەكە گەیشتە دادگا، بەڵام بەداخەوە دوێنی  وتەبێژی  پۆلیسی  هەولێر  لە كۆنگرەیەكی  ڕۆژنامەنووسیدا زۆر نابەرپرسانە ڕایگەیاند كەیسەكە كەیسێكی سیاسی نییە و كەیسێكی شەخسیە".

سارمەمی ئاماژەی بەوەكردوە "نیگەرانی  خۆمان لەو وتانەی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر  دەردەبڕین كە هەق نەبو پێش بریاری دادگا كەوتبان تا دادگا بڕیاری ڕاستی خۆی دەدات".

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ١١-٧-٢٠٢٢  تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كراوە و پاسەوانێكی بریندار بووە، ناوبراویش داوای لە دەزگا ئەمنییەكان كرد لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن.



PM:12:37:13/07/2022