کەرکوک.. عێراق گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای دانەوێڵەی کەرکووک رایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا نزیکەی ١٨٠ هەزار و ٩٠٠ تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگای کەرکوک کڕدراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شيممە، سالی سەڵاح، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمپانیای دانەوێڵەی کەرکوک سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆرترین بڕی گەنمی جووتیاران دەکڕدرێتەوە و تا ئێستاش ١٨٠ هەزار و ٩٠٠ تۆن گەنمیان کڕیوەته‌وه،‌ هەروەها یەک تۆن گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار (نزیکەی ٥٧٠ دۆلار) لە جووتیاران کڕدراوەتەوە و ئەمساڵ هیچ کێشە و دواکەوتنێک لە پێدانی پارەدا نەبووە و لە کاتی خۆیدا پاەکەیان پێدراوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا  عێراق ٢٠٠ هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کڕیوەتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی قەیرانی ئاسایشی خۆراک کە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا درووستی کردووە، تەواوی گەنمی جووتیاران دەکڕێتەوە.

 

 



PM:01:37:14/07/2022