هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان هەڵبژێردران

ئەمڕۆ هەینی کۆنگرەی سێهەمی تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستیپێکرد و هاوسەرۆکانی نوێ هەڵبژێردران. 

لە کۆنگرەی سێیەمی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان هەریەک لە تاراحسێن، جێگری هاوسەرۆکی پێشووی تەڤگەر و سەلام عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی بە هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردران.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٥ی تەموزی ٢٠٢٢ سێیەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە هۆڵی هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێکرد و تائێستاش کۆنگرەکە بەردەوامی هەیە، کۆنگرەکە یەک ڕۆژ دەخایەنێت.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ڕێکخراوێکی سیاسییە، کە لە ١٧ی ١٠ی ٢٠١٤ لە سلێمانی دامەزراوە و کۆنگرەی دامەزراندنیشی هەر لە سلێمانی بەستووە.


PM:05:14:15/07/2022