حەلبوسی: پەیامەکەی سەدر نه‌خشه‌رێگایه‌كی نیشتمانییە

سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پەیامەکەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" پەیامەکەی سەدر نه‌خشه‌رێگایه‌كی نیشتمانی بوو". 

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەوەی ئەمڕۆ سەید موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا خستیەڕوو، بە نەخشەرێگایەكی نیشتمانی دادەنرێت، كە بنچینەی پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی بەهێزە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی سیاسی عێراق پێویستی بە قۆناغێكی نوێیە، كە تێیدا هێزە سیاسییەكان چارەسەری هەڵەو كەمتەرخەمییەكان بكەن. 

ئەمڕۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە شاری بەغداد بە بەشداری نزیکەی دوو ملیۆن کەس نوێژی هەینی یەکگرتووی سازکرد، هەرچەندە بڕیار بوو خۆی بەشداری مەراسیمەکە بکات، بەڵام مەحمود ئەلجاشی وەک نوێنەری ئەو وتاری هەینی پێشکەش کرد.


PM:06:00:15/07/2022