هەولێر.. ژن و مێردێک بە چەقۆ کوژران

ئەمڕۆ هەینی لە کۆمەڵگەی شاوێس لە شاری هەولێر تەرمی ژن و مێردێک دۆزراونەوە، لە ئێستاشدا تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی داد کراون و پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو تەرم لە شاوێس، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو هاوسەر بە ناوەکانی (نهاد سعید مصطفی) و (اخلاص فاضل خورشید) بە چەقۆ کوژراون". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوەش هاتووە" لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا هەردووکیان لەسەر کێشەیەک لە نێوان خۆیان دەبێتە دەمەقاڵیان و ناوبراوی یەکەم بە چەقۆ لە ناوبراوی دووەم دەدات وە چەقۆکە بەر ڕانی ناوبراوی یەکەم دەکەوێت و تووشی خوێن بەربوون دەبێت و لە شوێنی ڕووداو هەردووکیان گیان لەدەستدەدەن، تەرمەکان ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کران". 

ئەوەشی خستەڕوو، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو.


PM:07:02:15/07/2022