هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت" لە رووداویکی هاتووچۆدا لە دوو رێیانی (ژاڵەناو- کەلار) هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا".
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکردووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تیۆتا ماڕک لە دوو رێیانی (ژاڵەناو- کەلار) خواروی بەنزینخانەکان کۆنتڕۆڵ لە دەست دەدات و خۆی دەکێشێ بە ستونێکی کارەبادا".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا هاتووچۆی دەربەندیخان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە دەست بەجێ شۆفێرەکە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.