ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران دەستگیرکردنی سەرۆکی باندێکی بەقاچاخبردنی لەشفرۆشی لە هەولێر ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران توانیویانە سەرۆکی گەورەترین باندی بە قاچاخبردن و بازرگانیکردن بە کچانەوە دەستگیربکات، کە کچانی لە ئێرانەوە هێناوەتە هەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو کەسە ناوی زەهرا مەنسورییە و بە (سارا) ناسراوە و کاری برەودان بووە بە هاوڕەگەزخوازی و قومار و فێڵکردن و پەیوەندی سێکسی".
ماڵپەرەکە ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئێران دوای بەدواداچوونەکان چوونەتە هەولێر و دواتر دەرکەوتووە، تۆمەتباری ناوبراو بە هاوکاری دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی عەلیڕەزا فەرجادی کیا و کەتی باندەکەی بەڕێوەدەبرد و کچانی ئێرانیان بردووەتە هەولێر، بەپێی زانیارییەکان ئەو باندە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار ژنی ئێرانیان لە شاری هەولێر فرۆشتووە.