" یەکێتی بۆی گرنگ نییە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار لەگەڵ پارتی رێکبکەون "


لە کاتێکدا بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام ئەمرۆ چوار شەممە کۆبوونەوە، سەچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لە یەکێتی بە (سپی ) ڕاگەیاند " ئەوان سورن لەسەر داواکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی".

 ئەمڕۆ چوار شەممە، یەکێتی لە کۆبوونەوەدا لەگەڵ بارزانی جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەوان سورن لەسەر داواکردنی پۆستی سەرۆک کۆمارو، سەرچاوەکە وتی" بۆیان گرنگ نییە لەگەڵ پارتی ڕێک بکەون یاخود نا، چوونکە ئەگەر بچنە ناو هەڵبژاردنیشەوە بە دووکاندیدەوە واتا یەکێتی کاندیدی خۆی هەبێت و پارتیش کاندیدی خۆی هەبێت ئێمە سەردەکەوین".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو سەرچاوەیە، دەڵێت " ئێمە لەجێمی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکدا لە پەرلەمانی عێراق دەیبەینەوە". 
ئەو سەر چاوەیە وتیشی " هەربۆیە یەکێتی بۆیان گرنگ نییە لە گەڵ پارتیدا ڕێکبکەون، یان رێکنەکەون، هەر بۆیە ئەو قسەیەشی کە دەوترێت یەکێتی ڕازی دەبێت لە بەرامبەر ئەو پۆستەدا تەواوی پۆستەکانی بەغدا بۆ پارتی بێت، ئەمەش دیسان ڕاست نییە، چوونکە یەکێتی دەیەوێت بەشێوەیەک لەشێوەکان بەو کێبڕکێیەوە بچێتە هەڵبژاردن و کاتێک پۆستەکەی بردەوە ئەو کاتە داوای پۆستی دیکەش دەکات لە بەغداد". 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ " سپی "ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت " یەکێتی دەیەوێت بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەبێ ڕێککەوتن نەگەنە ئەنجام لەگەڵ پارتی و ڕاستەوخۆ بچنە هۆڵی پەرلەمان چونکە دڵنیان لەوەی لەوێ دەیبەنەوە".



PM:04:09:20/07/2022