د.بەرهەم ساڵح هەڵوێستی خۆی لەسەر تۆپبارانەکەی زاخۆ ڕاگەیاند

د.بەرهەم ساڵح لەبارەی تۆپبارانەکەی تورکیا بۆسەر ناوچە گەشتیارییەکەی دهۆک هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند ودەڵێت بە توندی سەرگۆنەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و شەهیدکردن و بریندارکردنی هاووڵاتیانی سڤیل دەکەم.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا  ڕایگەیاند "بەتووندی سەرکۆنەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و شەهیدکردن و بریندارکردنی هاووڵاتیانی سڤیل دەکەم لە سنووری دهۆک لەلایەن تورکیا."

 

ویشی " دووبارە بوونەوەی هێرشەکان پەرەسەندێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و چیتر مایەیی قبوڵکردن نییە و پێویستە تورکیا رێز لەسەروەری و دراوسێیەتی عێراق بگرێت و لەژێر هیچ پاساوێک هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەکاتەوە، کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەکانە".



PM:06:50:20/07/2022