پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی نا ئاسای ئەنجامدەدات دەربارەی تۆپبارانەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ

پەرلەمانى عێراق رۆژى شەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى نائاسایی لەسەر تۆپبارانەکەی تورکیا بۆ ناوچە گەشتیارییەکەی زاخۆ.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی حوزەیران، پەرلەمانى عێراق رۆژى شەممەى داهاتووى دیاریکرد بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى نائاسایی تایبەت بە تاوتوێکردنى بۆردومانەکەى تورکیا لەزاخۆ

 

بەپێی کارنامەى کۆبوونەوەکە، بە ئامادەبوونى وەزیرانى بەرگرى و دەرەوە و سەرۆک ئەرکانى سوپا کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت.  

PM:04:38:21/07/2022