"ئەگەر ڕێگری لە گەڕانەوەم بکرێت، ناچار دەبم بگەرێمەوە شوێنێکی تری وڵات"

ئەدهەم بارزانی كە لە ئێستادا لە رۆژهەڵاتی كوردستانە و رێگری لێدەکرێت بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەڵێت" كۆمەڵێك ئۆپشن و بژاردەم لەبەردەستدایە و من ئەهلی سیناریۆ نیم".

ئەدهەم بارزانى سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری سلێمانی و ئامۆزای مەسعود بارزانی ڕایگەیاند" من ئەم ماوەیە لە رۆژهەڵاتی كوردستانم و رێگام لێگیراوە رێگایەكم نیە بۆ گەڕانەوە چاوەڕێم بزانم ئایا بەردەوام دەبن لەسەر ئەو بڕیارەی خۆیان دژی من یان نا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" كۆمەڵێك ئۆپشن و بژاردەم لەبەر دەستدایە ئەگەر بۆ من لە هەولێریش نەكرا ئەوا شوێنەكانی تری كوردستان و ئەگەر لە شوێنەكانی تری كوردستانیش نەكرا ئەوا عیراقەوە رێگاو هەڵوێستی خۆم دەبێت و بە شوێنی خۆمیان دەزانم". 

جەختیشیکردەوە، من ئەهلی سیناریۆ نیم و نامەوێت درۆ لەگەڵ میلەتەكەم بكەم بۆ ئەمڕۆ و بۆ سبەینێ و بۆ مێژووش هەر رۆژێك ئەگەر ئاشكرابوو ئەم هەڵوێست و هەنگاوانەی من سیناریۆیە من ئامادەم سزای ئەو تاوانە بدەم لەسەر ئاستێكی نەتەواویەتی و ئایینیش. 


PM:10:49:21/07/2022