نەتەوەیەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكەی زاخۆ دەكات


سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتو،ەكان و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری وڵاتانی كەنداو داوای لێكۆڵینەوەی ورد و خێرا لە ڕوداوی تۆپبارانكردنی سەیرانگەكەیەكی زاخۆ دەكەن.

نەتەوەیەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە "ئەنتۆنی گۆتێرێز سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان سەرەخۆشی لە قوربانیانی ئەو هێرشە دەكات و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازێت و  دەشڵێت، پێویستە لێكۆلێنەوەی ورد و خێرا لە هێرشەكەی سەر زاخۆ بكرێت تاوەكو لایەنی بەرپرسیار لە پەلامارەكە ئاشكرابكرێت".

هاوكات نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداویش ئیدانەی هێرشەكەی كرد و  ڕایگەیاندوە، وڵاتانی كەنداو بەهەموو شێوەیەك پشتگیری  عێراق دەكەن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی و دووبارە نەبونەوەی ئەم دەستدرێژیانە.

پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ناوچەیەكی گەشتیاری لە سنوری قەزای زاخۆ تۆپباران كرا و بەهۆیەوە ژمارەیەك گەشتیار كوژران و برینداربوون، سەرجەم بەرپرسانی عێراق و كوردستان سوپای توركیا بەو رووداوە تۆمەتبار دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش ئەو تۆمەتباركردنەی رەتكردەوە.




PM:12:40:22/07/2022