لیژنەی سووتەمەنی سۆران: تانکەرێک بەنزینی (٨٠٠) دیناری دەستی بەسەردا گیرا

لیژنەی سووتەمەنی سۆران ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دەست بەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی بەنزینی (٨٠٠) دیناری گیرا، کە بەنیاز بووە ڕەوانەی هەولێر بكرێت". 

لیژنەی سووتەمەنی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" دەستگیرا بەسەر تانكەرێكی گواستنەوەی بەنزیندا، كە زیاتر لە (٢٠) هەزار لیتر بەنزینی (٨٠٠) دیناری هەڵگرت بوو، دەیویست لە پشكی سۆران بە نایاسایی بۆ ھەولێر بیگوازێتەوە، لە کاتێکدا دەبوو ئەو بڕە بەنزینە لە بەنزینخانەکانی سۆران بەسەر شۆفێراندا دابەش بکرێت". 
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستبەسەرداگرتنی رێککارە یاساییەکان لە دژی گیراونەتە بەر و ڕێگری لە هەر قۆرخكارییەكیش دەگرین، كە زیان بە هاوڵاتیان و شۆفێران بگەیەنێت. 


PM:05:01:22/07/2022