بڕیاری بایکۆتی کاڵای تورکی دەدرێت


بەهۆی هێرشەکەی سوپای تورکیاوە بۆسەر شوێنە گەشتیاریەکەی زاخۆ، ژووری بازرگانی بەغدا داوای بایكۆتكردنی كاڵا و كەلوپەلی توركی دەكات.
 
فیراس حەمدانی، سەرۆكی ژووری بازرگانی بەغدا، ڕایگەیاند "ژووری بازرگانی كەرتی تایبەتی عیراقی، داوای ڕاگرتنی كاركردن دەكات لەگەڵ كۆمپانیاكانی توركیا، بەهۆی ئەو دەستدرێژییە چەپەڵەی كرایە سەر هاوڵاتیان لە پارێزگای دهۆک کە لە ساڵێکدا قەبارەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلاری ساڵانە."

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامێکی توند، ژووری بازرگانی  بەغدا داوا لە هەموو بازرگانەكانی و بازرگانەکانی ژێر سایەی دەستەی گشتی ژوورە بازرگانییەكان دەكات، بایكۆتی كاڵاكانی توركیا بكەن.

 حەمدانی قەبارەی بازرگانی عیراق و تورکیا ئاشکرا دەکات کە پەیوەندی بازرگانی نێوان تورکیاو عێراق دەگاتە ٢٠ ملیار دۆلار و بایکۆتکردنیش زیان بە ئابوری ئەو وڵاتە دەگەیەنێت و پەیامێكی بەهێزی عیراقیشە لەوەی كە توانای بایكۆتكردنی بەرهەمەكانی وڵاتەكەی هەیە".



AM:12:58:23/07/2022