خانەقین.. بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە  ٢٣ ی تەموز، بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە كەرگایەكی دروستكردنی یاریی ئاگرین لە شاری خانەقین، سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە قەزای خانەقین بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند "بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك كە گۆکارەکەی نەزانرا، سێ‌ كرێكار لە كارگەیەكی یاریی ئاگرین لە شاری خانەقین گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تر برینداربوون".

ئەو سەرچاوەیە وتوشییەتی "تیمەكانی ئاگركوژێنەوە و ئۆتۆمبێلەكانی ئەمبوڵانس بۆ كوژاندنەوەی ئاگركە و دوورخستنەوەی قوربانییەكان لە شوێنی ئاگرەكە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە بۆ زانینی وردەكاریی ئاگركەوتنەوەكە دەستپێكردووە."

ئەوەش لە کاتێکدا یە لە وەرزی هاویندا، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، ئاگركەوتنەوە لە كۆگا و مۆڵە بازرگانیەكان و شوێنەكانی تر دروستدەبێت، زۆربەى ڕووداوەكان دەوترێت لەخۆوەن و هەندێكیشیان گومانیان لێدەكرێت دەستییان لە پشتەوە بێت.



PM:01:41:23/07/2022