زیاتر لە 70 گومانلێكراو لەکەركوك دەستگیركران

لەهەڵمەتێكی گەڕان‌و پشكنینی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک دەیان گومانلێکراو و داواکراو دەستگیرکران.

لە راگەیاندراوێکدا فەوجەکانی پۆلیسی ئامادەی کەرکوک بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، لە گەڕەکی (زەورا)ی ئەو شارە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامداوە و (74) گومانلێکراو دەستگیرکراون، کە بەبێ رەزامەندی ئیدارەی کەرکوک و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتونەتە کەرکوک و نیشتەجێبون.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، لەنێو ئەو دەستگیرکراوانەدا، (6) کەسیان بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراون.



PM:01:54:07/08/2014