د.جوتیار عادل: ملیۆنان دینارمان بۆ حكومەت گەڕاندۆتەوە


فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە رێكخستنەوەی ماڵپەڕی وەزارەت و فەرمانگەكان، ملیۆنان دیناریان بۆ حكومەتی هەرێم گەڕاندۆتەوە.

د. جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وتەبێژی حكومەتی هەرێم بەبۆنەی تێپەڕبونی سێ ساڵ بەسەر كابینەی نۆیەم لە وتارێكدا رایگەیاند، "32 ماڵپەڕی وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكانمان رێكخستوەتەوە، بەمەش توانراوە ملیۆنان دینار بۆ خەزینەی حكومەت بگەڕێنینەوە، هەوڵیشمانداوە پەیوەندییەكی تەندروست لەگەڵ ڕاگەیاندنەكان دروست بكەین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "كارێكی دیكەی سێ ساڵی كابینەی نۆیەم، ڕێكخستن و وتنەوەی زیاتر لە 20 خولی ڕاهێنان بۆ میدیاكارانی وەزارەت و فەرمانگەكان بوو".



PM:09:13:23/07/2022