كاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ئاشكرابوو


وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر رۆژی تەواوبوونی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ئەنجامەكان رانەگەیەنن، دوو رۆژی دواتر رادەگەیەنرێت.  

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە 25ی تەموز دوا تاقیكردنەوەی پۆلی 12 یە و خوێندنی ئیسلامی كۆتایی تاقیكردنەوە ئەنجام دەدات".  

ناوبراو وتیشی "راگەیاندنی ئەنجامەكان رۆژێك زیاتر تێناپەڕێت ئەگەر گرفتی تەكنیكی نەیەتە پێش، كە تاقیكردنەوەكان تەواوبوون كاتێكی كەممان پێویستە بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكە، ئەگەر پێنج شەممە ئەنجامەكان رانەگەیەنن، رۆژانی هەینی و شەممە رادەگەیەنرێت".



PM:07:54:24/07/2022