نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە  ٢٥ ی تەموزی ٢٠٢٢ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریكی لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان، بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەرز بوەوە.

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

 - نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ هەزار و `١٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٣٨٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٨٠ دینارە.

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٧٠ هەزار دینارە.

 



AM:10:43:25/07/2022