ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی تەموزی ٢٠٢٢ هەپەگە دیمەنی چالاكییەكی دژ بە دەوڵەتی تورکیای لە کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی بڵاوکردەوە.
هێزەکانی پاراستی گەل - هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" هێزەكانمان لە كاتژمێر (٦:٠٠)ی ئێوارەی ٢٤ی حوزەیران بە چەکی قورس لە دژی سەنگەری (کانی ماسێ)ی سوپای توركیا لە مەتینا چالاکییان ئەنجامدا، کە بەهۆیەوە هەشت سەرباز كوژران و چادرێكیشیان لەناوبرد".