بە كاتیۆشا هێرشكرایەوە سەر وێستگەی كۆرمۆر


ئەمشەو بۆ جارێكی دیكە هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

رەمەك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەمشەو بە سێ كاتیۆشا هێرشكرایەوە سەر وێستگەی غازی كۆرمۆر، بەڵام تائێستا زیانەكان دیار نین.

وێستگەی غازی كۆرمۆر دەكەوێتە سنوری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ئەمساڵ چەند جارێك هێرشكراوەتە سەری.




PM:08:10:25/07/2022