دوای چوار ساڵ لە بەڕێوەنەچوونی رێورەسمی شاجوانی لوبنان بۆ ئەمساڵ خانمە رۆژنامەنوسێک وەک شاجوانی ئەو وڵاتە دیاری‌کرا.
یاسمینا زه‌یتون له پێشبڕكێیه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵێك كاندیدی به‌هێز، نازناوی شاجوانی لوبنانی پێ به‌خشرا بۆ ساڵی (٢٠٢٢)، هەروەها له‌گه‌ڵیدا هه‌ریه‌ك له مایا ئه‌بو حه‌سه‌ن وه‌ك هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوان و جاسینتا ڕاشد وه‌ك هاوه‌ڵی دووه‌م و لارا هراوی وه‌ك هاوه‌ڵی سێیەم دیاریكران.
یاسمینا ته‌مه‌نی (٢٠) ساڵه به‌رزی باڵای (١٦٧) سانتیمه‌تره و كێشی (٥١) كیلۆیه، خوێندكاری قۆناغی سێهه‌می به‌شی ڕاگه‌یاندنه له زانكۆی لویزه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی (كفر شوبا)یه له لوبنان، ناوبراو جگە لە تاجی شاجوانی بڕی (١٠٠) هەزار دۆلاری پێبەخشراوە، لە هەمانکاتدا دەبێتە نوێنەری لوبنان لە مەراسیمی شاجوانی جیهانی و شاجوانی گەردووندا.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی سێ ساڵه ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان له وڵاتی لوبنان بەڕێوەنەچووبوو، ئەمساڵ لە پێشبڕکێکەدا (١٧) خانم کاندید بوون، لەلایەن وەزارەتی گەشتوگوزاری لوبنانەوە لە ژێر ناونیشانی (بیری لوبنان) دەکەین مەراسیمەکە بەڕێوەچوو.