وەزیری بەرگری عێراق ڕایدەگەیەنێت" سوپای عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی هەموو دوژمنکارییەکی دەرەکی هەیە و دەتوانێت سنوری وڵات بپارێزێت".
جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق، کە لەسەر پشکی سونە ئەو پۆستەی وەرگرتووە، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند" سوپای عێراق توانای بەرپەرچدانەوەی سوپای تورکیا و ناچارکردنی بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی بۆسەر خاکی عێراقی هەیە".
ڕوونیشیکردەوە، لە ئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی هەوڵە دیبلۆماسی و سیاسییەکان دەکەین بۆئەوەی بزانین ئەو هەوڵانە چییان لێ بەرهەمدێت.
هەروەها وەزیری بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، پاسهوانى سنور دهبهینه ههرێمی کوردستان و پڕچهكیان دهكهین، بۆ ئەوەی بەرەنگاری تورکیا و پەکەکە ببنەوە.