زاخۆ.. لە پێکدادانێکی قورسی سێ تانکەری سوتەمەنی ٢ کەس گیانیان لە دەستدا

لە شار زاخۆ، سێ تانکەری سوتەمەنی بەهۆی  پێکدادانەوە و ئاگریان گرت، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.  


لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی زاخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات رووداوەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ شەو لەسەر شەقامێکی سەرەکی لە دێرەبوون روویداوە و سێ تانکەر پێکیانداداوە.  

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەهۆی روداوەکەوە تانکەرەکان ئاگریان گرتووە و سوتاون، دوو کەس سوتاون و گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بەسەختی بریندارە.  

  



AM:01:17:28/07/2022