بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

گفتوگۆکان لەنێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە و وابڕیارە لەماوەی چەندی رۆژی داهاتووشدا، هەردوولا بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی کاندیدی سەرۆککۆمار کۆببنەوە.

 

 ئەمڕۆ ٣٠ تەمووز، شێروان دووبەردانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەکرد " ئێمە وەک پارتی رێگەنادەین سیناریۆی ساڵی ٢٠١٨ دووبارە بێتەوە و کورد بە دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بچێتە هۆڵی پەرلەمانی عێراقەوە".

 

دەشڵێت " نابێت لایەنە شیعی و سوننییەکان دەستێوەردان لە پرسی سەرۆککۆمار کە پشکی کوردە بکەن و پێویستە کورد لەناو ماڵی خۆیدا بە گفتوگۆ ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە".


ناوبراو وتیشی " لەئیستادا گفتوگۆکان لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار لەنێوان یەکێتی و پارتی بەردەوامە و وابڕیارە لە چەند رۆژای داهاتوودا، ئەو دوو حزبە لەسەر پرسە کۆببنەوە و کاندیدی پۆستەکە یەکلایی بکەنەوە".



PM:12:38:30/07/2022