بەرشەلۆنە سێ یاریزانی دەفرۆشێت


دوای گواستنەوەی چوار یاریزانی نوێ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ئێستا، یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری سێ یاریزانی دەبێت و لەوانەیە لە رۆژانی داهاتوو یانەکە جێبهێڵن.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە یانەکە بڕیاریداوە دەستبەرداری هەریەکە لە نیتۆی گۆڵچی و ئۆمتیتی بەرگریکار  وریکی پویگی یاریزانی هێڵی ناوەند ببێت.

نیتۆ ئەگەری هەیە پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی بکات و کیپا شوێنی بگرێتەوە کە گۆڵچی یانەی چێڵسییە.

دووەم یاریزان ریکی پویگە یانەکە جێدەهێڵێت، یانەکە ئێستا ئامادەکاری بۆ ئەو یاریزانە دەکات یان بە خواستن بە یانەیەکی بدات، یان  تەنها بۆ یەک ساڵ گرێبەستی نوێ بکاتەوە.

سێیەم یاریزان ئۆمتیتی بەرگریکارە، یانەکە دەیەوێت دەستبەرداری ببێت و ئەویش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشووی لیۆنی فەرەنسی، کە لەم یانەیە دەستی بە یاریکردن کردووە.



PM:03:37:30/07/2022