لەیەکەم دەرکەوتنیدا دوانیوەڕپۆی ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی لە وتەیەکدا کە لەرێگای تەلەفزیۆنەوە بڵاوکرایەوە داوای دەکات کە فراکسیۆن سیاسیەکان کۆببنەوەوە و گفتوگۆ بکەن و تا رێگا چارەیەک دەدۆزنەوە.
مستەفا کازمی لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت"وڵات بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و، زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنیش چارەسەری دۆخەکە دەکات."
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دان بەخۆداگرتن و ئارامگرتن لە سەرجەم لایەنەکان دەکات و دەشڵێت، "هەزار ڕۆژ دیالۆگ و گفتوگۆ باشترە لە ساتێک خوێن ڕشتن."
هەرەوەها وتیشی " نابێت بەرۆحی نەفیکردن و لادانەوە لەگەڵ یەکدا مامەڵە بکرێت و گفتوگۆی لایەنەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەیەک سازبکرێت ".