بانكێک ئیفلاسی خۆی راگەیاند


بانكی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان ئیسفلاسبوونی خۆی راگەیاند و داوا لە خاوەن قەرزەكان دەكات لە 20 رۆژدا داوای یاسایی تۆمار بكەن.  

بانكی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان لەئاگادارییەكدا بۆ خاوەن قەرزەكان رایگەیاندووە "بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای خزمەتگوزاریی دارایی لە رۆژی 28-12-2021ەوە دادوەر فەرمانی داوە بە بڵاوكردنەوەی مایەپووچبوونی بانكەكە".  

 هەروەها دەڵێت "داوا لە خاوەن قەرزەكان دەكەین لەسەر بنەمای یەكسانی بۆ ماوەی 20 رۆژی دیكە ئەوانەی پارەیان لای بانكەكەیە داوای یاسایی تۆمار بكەن".  

 بانكی دیجلە و فورات بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان هەشت لقی لە پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە.  



PM:01:06:04/08/2022