ڤێرمالین بووە یاریزانی بەرشەلۆنە




ڕادیۆی بی بی سی بەریتانی بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ هەینی یانەی بەرشەلۆنەو ئەرسناڵ بە تەواوەتی  ڕێکەوتوون بۆ گواستنەوەی تۆماس  ڤێرمالینی بەلجیکی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە بەرامبەر ١٥ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی کە دەکاتە ١٩ ملیۆن یۆرۆ .
 هەمان سەرچاوە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە ئەمڕۆ ڤێرمالین دەگاتە شاری بەرشەلۆنە  بۆ تەواو کردنی بۆندەکەی و ناساندنی لە یاریگای کامپ نۆ بە دەزگاکانی راگەیاندنو هاندەران.

پێشتر لە هاوینی ئەمساڵدا یانەی مانچستەر یۆنایتد هەوڵی پەلکێشکردنی ئەم بەرگریکارە بەلجیکیەی دابوو بەڵام لە لایەن ئارسن فینگەری راهێنەری تۆپچیەکانەوە ڕەتکرایەوە ئەو بەرگریکارە بە شەیتانە سوورەکان بفرۆشێتن.



ئا/ شاهۆ فایق



PM:04:38:08/08/2014