هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزیری بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو پارەی گەنمی سێ ساڵانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦)ی جوتیاران دابەش دەکرێت". 

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (کەی ئێن ئێن)ی راگەیاند" سەرەتای هەفتەی داهاتوو (١٠٠) ملیار دینار پارەی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦) دابەش دەکرێت و لە ماوەی (١٠) رۆژی دیکەدا (٢٠٨) ملیاری دیکەش دەگاتە دەستمان و تەواوی پارەکە کە (٣٠٨) ملیار دینارە دابەش دەکرێت". 
وەزیری بازرگانی لەبارەی پارەی گەنمی ئەمساڵەوە باسی لەوەکرد، لە ئەمساڵدا ١٠٣ ملیار و ١٥٩ ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە و (١٦٠) ملیاری دیکەش هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت.

سەبارەی بە بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ کەمال موسلیم ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا (٣١١) هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، بەشی پێنج مانگی خۆمان دەکات کە دەبوایە زیاتر لە (٧٠٠) هەزار تۆن گەنم وەربگرین.


PM:07:32:04/08/2022